لە بینای سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پێشوازی لە ئەندامە دێرینەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران کرا و بەهۆی هەوڵە بێوچانەکانیان لە ڕابردوودا، ڕێزیان لێنرا.
وەک وەفایەک بۆ دڵسۆزی ئەندامە دێرینەکانی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بینای سەرەکی خۆیاندا پێشوازییان لە کۆمەڵێک ئەندامیان کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەڕێگەی ئەو ڕێکخراوەوە خزمەتیان بە کۆمەڵگە کردووە.
ئەو ئەندامە دێرینانە لە ساڵەکانی ڕابردوودا لە کەرتی پەروەردە و سێکتەرە جیاوازەکانی دیکەی ئەم کۆمەڵگەیەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و جێپەنجەیان لە خزمەتکردن جێهێشتووە، بەو هۆیەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە کردن و سوپاسنامەی پێشکەشکردن.
لەلایەکی دیکەوە ئەو ئەندامە دێرینانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ڕاوسەرنجی خۆیان لەسەر کارەکانی ئێستا دەربڕی و بە بایەخەوە گوێ بۆ بۆچوون و سەرنجەکانیان ڕاگیرا، جگەلەوەش قسەکانیان بە هەند وەرگیران بۆ باشترکردنی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران لە داهاتوودا.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...