دوو نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ بەشدارییکردن لە سیمیناری ئاڵوگۆڕی کلتوور و زمان لەنێوان وڵاتانی تازەپێگەیشتوو، بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی چین کران.
سیمینارەکە ماوەی 20 ڕۆژی خایاند و لە شاری نانچانگ بەڕێوەچوو، پێنج نوێنەری هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ نوێنەرانی بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا بەشداربوون کە دووانیان نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران بوون، سیمینارەکەش تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕی کلتوور و زمان لەنێوان چین و وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا.
هەریەکە لە ڕەنوو ئاری نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی و کارا عومەر بەرپرسی هەماهەنگی کۆمەڵەی خوێندکاران، هاوشان لەگەڵ سێ کەسی دیکە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەو سیمینارەدا بەشدارییان کرد، کە تێیدا خاڵە هاوبەشەکانی نێوان کوردستان و شارستانیەتی چین تاووتوێ کران.
ڕێکخەرانی سیمینارەکە لە چین، 21 وڵاتی ئاسیا و ئەفریقیایان بانگهێتشکرد و یەکێک لەوانەش هەرێمی کوردستان بوو کە وەک نەتەوەیەکی گرنگ و بەرچاو ئامادەییان هەبوو، بەو هۆیەوە لەڕێگەی وتار و چەندین ڕەهەندی جیاوازەوە بابەتە گرنگەکان و کلتووری نێوان کوردستان و چین گەنگەشە کران.
لەگەڵ دەستپێکی سیمینارەکە، نوێنەرەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە وتارێکدا سوپاسی دەستپێشخەریی وڵاتی چینی کرد بۆ ڕێکخستنی سیمینارێکی وەها پێشکەوتوو، کە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ زیاتر لێکنزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتان و نەتەوە جیاوازەکان.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ئاماژە بەوە کرا ئەم جۆرە بەرنامانە دەبنە هەوێنی بەرەوپێشچوونی زیاتری کلتووری سیاسی و ئابووری نێوان نەتەوە جیاوازەکان.
لە کۆتاییشدا نوێنەرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، خەڵاتی تایبەتیان بەخشییە سەرۆکی زانکۆی نانچانگ و بەڕێوەبەری سیمینارەکە.


کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...