لە شاری نانجینگی وڵاتی چین، سیمینارێکی تایبەت بە گواستنەوەی تەکنۆلۆجیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو بەڕێوەچوو، نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانیش بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتکراو لەو سیمینارەدا وەک یەکێک لە نوێنەرەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریی کرد.
سیمیناری گواستنەوەی تەکنەلۆجیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە شاری نانجینگی چین بەڕێوەچوو، 12 ڕۆژی خایاند و هەرێم ئیسماعیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران وەک یەکێک لە نوێنەرەکانی هەرێمی کوردستان لەو سیمینارەدا بەشداربوو.
سەنتەری ڕاهێنانی ناوچەیی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی (WMO) لە نانجینگ بە هاوکاری زانکۆی زانست و تەکنۆلۆجیای زانیاری نانجین(NUIST) و بە سپۆنسەری وەزارەتی بازرگانی کۆماری گەلی چین، سیمینارەکەیان ڕێکخست، نوێنەرانی وڵاتانی ئاسیا، ئەفریقیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای لاتین تێیدا بەشداربوون.
بەڕێوەچوونی سیمینارەکەی چین بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی وڵاتان بوو لە گونجاندنیان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، جگەلەوەش گۆڕینی بوو بۆ وزەی پاک لە ڕێگەی گواستنەوەی تەکنۆلۆجیا و هاوکاری نێودەوڵەتی.
سیمینارەکەی شاری نانجینگی چین چەندین بابەتی سەرەکی لەخۆی
گرتبوو کە پێکهاتبوون لە:
* زانستی گۆڕانی
کەشوهەوا و ستراتیجییەکانی حوکمڕانی ژینگەیی چین.
* بەڕێوەبردنی
مەترسی کەشوهەوای زۆر.
* تەکنۆلۆجیای وزەی پاک وەک وزەی خۆر، با،
هایدرۆجین و وزەی ئاوی بچووک.
* سیستمی بەڕێوەبردنی پاشماوەی ڕەق و چاودێری
وزە.
* سەردانکردنی شاری
هانگژۆ بۆ ئەوەی بەشداربووان چاودێری پڕۆژەکانی وزەی سەوز و کارەبای ئاوی جیهانی
ڕاستەقینەیان بکەن.
* چالاکییە
کولتوورییەکان کە بۆ پەرەپێدانی لێکتێگەیشتن و دۆستایەتی نێودەوڵەتی داڕێژراون.
لەو سیمینارەدا هەرێم ئیسماعیل محەمەد بابەتێکی
پێشکەشکرد و ناساندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ئەرک و ڕۆڵی پەرەسەندنی لە
ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا و بەردەوامی لە خوێندنی باڵادا، کردە یەکێک
لە تەوەرە گرنگەکان و بۆ بەشداربووان و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی ڕوونکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە ناوبراو ئەرکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی لە سیمینارەکەدا شیکردەوە، باسی لەوە کرد کە کار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و کۆسپانەی دێنە بەردەم خوێندکاران لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە دەستگەیشتن بە تەکنۆلۆجیای تایبەت بە کەشوهەوا.
نوێنەرەکەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە پاش سیمینارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "ئەزموونی بەشداریکردن لە شاری نانجینگی چین و میوانداریکردنی، وادەکات پیشەییانە کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، چونکە کاریگەریی زۆرتر و بەردەوام لەسەر پێشکەوتنەکان جێدەهێڵێت".
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ئامادەیی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری درێژخایەن لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و ژینگەییەکانی چین لە بوارەکانی (پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ڕاهێنانی هاوبەش، پەروەردەی کەشوهەوا و بەشداریکردنی گەنجان، داهێنانی سەوز و گواستنەوەی تەکنۆلۆجیای وزەی پاک).
لەپاش کۆتاییهاتنی سیمیناری گواستنەوەی تەکنەلۆجیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، نوێنەرەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ڕێزلێنانی پێشکەش بە (پرۆفیسۆر وانگ سوچون)، سەرۆكایەتیی زانكۆی نانجینگ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری ڕاهێنانی ناوچەیی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانیی نانجینگ کرد.
کۆمەڵەی خوێندکاران نوێنەرانی زانکۆکانی خەڵات کرد...
کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات...
زنجیرەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەرانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشدارییان لە سیمیناری کلتور و زمان کرد...
کۆمەڵەی خوێندکاران لە چین بەشداریی سیمیناری نێودەوڵەتی کەشوهەوای کرد...
دیالۆگ و خوێندنەوەی کتێب بابەتە گرنگەکانی زنجیرەی ڕۆشنبیری هەولێر بوون...
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشداریی لە کۆنگرەی گشتیی لاوانی سۆشیاڵ دیموکرات لە مەغریب کر...
پەیامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە ڕێکخراوی ئازادی لاوان دەکات...