کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان زنجیرەی ڕۆشنبیری لە هەولێر ئەنجامدا و چەندین خوێندکاری کچ و کوڕ بۆ بەرەو پێشبردنی تواناکانیان بەشداربوون، لەو نێوانەدا دیالۆگ و سەرنجی ئامادەبووان بابەتی سەرەکی زنجیرەکە بوو.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە هەولێر، کەشێکی زانستی بۆ نزیکەی 50 خوێندکار ڕەخساند و لەژێر چەتری زنجیرەی ڕۆشنبیریدا، دیالۆگ و گفتوگۆی بەشداربووان بوونە بابەتی گرنگی پەیوەست بەو زنجیرە ڕۆشنبیرییە، هەر خوێندکارێک و لە دیدی خۆیەوە شیکردنەوەی بۆ بابەتەکان کرد.
بەشێک لە بەڕێوەچوونەکانی زنجیرەی رۆشنبیری تایبەت بوو بە دیالۆگ، تێیدا گفتوگۆی چڕ لەسەر گەشەپێدانی خوێندکار ئەنجامدرا، لەو بارەیەوە شیکردنەوە و تیشک خستنە سەر توانای کەسی، ڕێگاکانی گەشەکردنی مرۆڤ و چۆنیەتی سەرکەوتنی، بوونە باسوخواسی خوێندکارە بەشداربووەکان.
لە بەشێکی دیکەی زنجیرەی ڕۆشنبیری خوێندکارانی هەولێر، زیندووکردنەوە و پەرەپێدانی کلتووری کتێب خوێندنەوە بوونە ڕەگەزێکی گرنگی بەڕێوەچوونەکە و بەشێوەی گرووپ پرۆسەی خوێندنەوەیان خستە سەر ڕێڕەوەی زانستی نێو زنجیرەکە.
سەرەتای کارەکە بەجۆرێکە کە زیاتر لە کتێبێک دەخرێتە بەر دیدەی ئەو خوێندکارانەی بەشداریی زنجیرەی ڕۆشنبیریی خوێندکارانیان کردووە، دوای ئەوەی بە کۆدەنگی لەنێوان خۆیاندا یەک جۆر لە کتێب هەڵدەبژێرن و ماوەیەک دیاریی دەکەن بۆ خوێندنەوەی.
دوای ئەوەی نزیکەی 10 بۆ 15 ڕۆژ دەرفەت بە خوێندکارانی بەشداربووی زنجیرەکە درا بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە، پاشان کۆبوونەوە و هەر خوێندکارێک لە گۆشەنیگای خۆیەوە خوێندنەوە و شیکردنەوەی بۆ ئەو کتێبە کرد کە لەو ماوەیەدا خوێندوویەتییەوە، ئەم بیرۆکەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی خوێندکارانی بەشداربوو بتوانن ئاستی ڕۆشنبیری و مەعفریفی خۆیان دەوڵەمەند بکەن و سوود لە ئەزموونی تێگەیشتنی یەکتر وەربگرن.
زنجیرەی ڕۆشنبیری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان تەنها لە هەولێر بەردەوامی نابێت و لە قەزای کۆیەش بە هەمان شێوە خوێندکارانی بەشداربووی ئەو شارە، درێژە بەو پرۆسەیە دەدەن.

کۆمەڵەی خوێندکاران: هاوکاربن لە کۆکردنەوەی زۆرترین پێداویستی بۆ هاونیشتمانیانی چەمچەماڵ...
کۆمەڵەی خوێندکاران پشتگیری زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد و پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی کوردستان بەدە...
کۆمەڵەی خوێندکاران سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکات...
ئۆفیسی کۆمەڵەی خوێندکاران لە ڕانیە کرایەوە...
"پرۆژەکانمان دەست پێدەکاتەوە"...
پەیامی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ کاندیدە سەرکەوتووەکانی پەرلەمانی عێراق...
شاڵاو شێخ سەڵاح: داهاتوو ڕوونیدەکاتەوە کێ پارێزەری مافی خوێندکارانە...
بافڵ تاڵەبانی لە هەولێرەوەبە دڵ و بە ڕۆح سڵاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و گەنجان دەکات...
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی نۆژەنكرایەوە...