کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان بە بانگهێشتێکی ڕەسمی، بەشداریی لە کۆنگرەی گشتیی لاوانی سۆشیاڵ دیموکرات کرد کە لە رەباتی پایتەختی مەغریب بەڕێوەچوو و ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند.
کۆنگرەکە بە بەشداریی نوێنەرانی
دەوڵەتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، لە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەسرین کەنعان
و چێنەر فوئاد وەک نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بانگهێشتکرابوون کە تێیدا
چەندین پانێڵ سازکران و پرسەکانی بەشداریی ژنان، کولتوور و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
یەکێک لە پانێڵەکانی کۆنگرەکە
تایبەت بوو بە پرسی ژن و بەشداریی لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، نەسرین کەنعان وەک
نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران و پانێڵیستێک، ئاماژەی بە پرسی ژنان لە کوردستان
هەرێمی کوردستان کرد و باسی لەوەکرد، لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پرسی پاراستنی مافی ژنان و
دادپەروەریی کۆمەڵایەتییان وەک پرسێکی نیشتمانی لە ئەستۆ گرتووە و ڕۆڵی گرنگیان
گێڕاوە لە گەشەپێدان و بەشداریپێکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا، ئاماژەی
بەوەشکرد، ئێستا لە هەرێمی کوردستان ژنان بەشداریی چالاکانەیان هەیە لە
بەڕێوەبردنی وڵات و سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، بۆ ئەمەش ڕۆڵی
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک سیمبولی ژنی بەهێز و خۆڕاگر کە خزمەتی گەورەی
کوردستانی کردووە، هەروەها نوخشە ناسیح، پارێزگاری
هەڵەبجە و رێواز فایەق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی وەک نموونە هێنایەوە کە یەکەم ژن
بوون ئەو پۆستە هەستیارە وەربگرن و کاریگەریی بەرچاویان هەبێت لە بڕیارە
یەکلاکەرەوەکاندا، چەندەها ژنی دیکەش کە ڕۆڵ و پێگەی گەورەیان هەیە
لە کوردستان و یەکێتیدا.
پارێزگاریکردن لە کولتووری ناوچەکە و گەشەپێدانی، تەوەرێکی دیکەی قسەکانی نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران بوو، لەو چوارچێوەیەشدا باسی لەوەکرد، ئێستا کچان و ژنانی کورد ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی میراتی نەتەوەیی و دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگ و کەلەپووری کورد و ژنان بەشێکی گرنگی چالاکییە کولتووری و نەتەوەییەکان پێکدەهێنن.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دیدارێکی بەرهەمداریان لەگەڵ بەڕێز عیماد حسێن، باڵیۆزی عێراق لە مەغریب لەبارەی چالاکی و هەوڵەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ خزمەتی رەوتی خوێندن و خوێندکاران ئەنجامدا و لەو بارەیەشەوە باڵیۆزی عێراق رایگەیاند، ستایشی هەوڵەکانتان دەکەین و هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین لەڕێگەی کۆمەڵەی خوێندکارانەوە کاری گەورەتر بۆ خوێندکارانی کوردستان بکەین و بتوانین زەمالەی خوێندن لە زانکۆ گەورەکانی جیهان و دەوڵەتانی عەرەبی بۆ خوێندکاران وەربگرین.
پڕۆژەی "سەوزکردنی ناوەندەکانی خوێندن" لە سنووری ڕاپەڕین ڕاگەیەندرا...
وەزارەتی پەروەردە پێشنیاری بەخشینی پێنج نمرەی بە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی دوازدە پەسەند کرد...
سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانانی یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان...
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان چەپکەگوڵی پیۆرزبایی پێشکەشی كۆمەڵەی خوێندكاران کرد...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانیان زێڕینتر کرد...
سەرۆک کۆماری عێراق: لە ڕابردوودا بە شانازییەوە وەك ئەندامێكی كارای كۆمەڵەی خوێندكاران كارم...