دەقی پەیامەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ یۆبیلی زێڕین و یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نیو سەدە خەبات لە پێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات.
٥٠ ساڵە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەند بە بەها باڵا و پیرۆزەکانی، لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری خەبات دەکات و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەشدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کە لە هەناوی یەکێتی و لە سەختترین قۆناغی خەباتی کوردایەتیدا لەدایکبوو، هاوتای حزبەکە و بە هەمان رۆحییەتەوە درێژەی بە رەوتی خەبات داوە و هەمیشە وەک بەشێک لەو بزووتنەوە مێژووییە پابەندبووە بە بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ خوێندکاران و گەنجانی کوردستان.
کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان جگەلەوەی بە شانازییەوە ئەم رۆژە مێژووییە بەرز رادەگرێت و سەروەرییەکانی رابردوو وەبیردەهێنێتەوە، هاوکات داواکارە لە داهاتوودا بە دیدگایەکی جیاوازتر و هەنگاوی فراوانترەوە کار بۆ خزمەتی خوێندکاران و رەوتی خوێندن بکرێت و بە تێگەیشتنی جیاوازترەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم چینە گرنگەی کۆمەڵگە و ئەو سێکتەرە هەستیارە بکرێت. ئەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەچەندساڵی رابردوودا لەنزیکەوە گوێبیستی داوا و خواستی خوێندکارانی کوردستان بوو، هەنگاوێکی ئەرێنی و گەورەبوو بە ئاڕاستەی رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو و لەبار، بۆیە ئێمە هیوادارین ئەو هەنگاوە کاریگەرانە درێژەیان هەبێت. چونکە هەموو وەبەرهێنانێک لە پرۆسەی خوێندن و خوێندکاراندا، وەبەرهێنانە لە داهاتووی کۆمەڵگە و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و پێشکەوتووتر. هەموو پشتیوانییەک لە خوێندکاران و هاوکاریکردنیان، پەروەردەکردنی نەوەیەکە کە دەتوانن لە داهاتوودا ببنە پێشەنگ و سەرکردایەتیی کۆمەڵگە بکەن، بە بیری نوێخواز و داهێنەرانەیانەوە وڵاتەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر ئاڕاستە بکەن و گۆڕانکاریی ئەرێنی بهێننە کایەوە.
ئێمە دڵنیاین سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەمووکەس زیاتر درک بەم راستییانە دەکەن و هەنگاوەکانی داهاتوویان وەڵامدەرەوەی خواستە گرنگەکانی ئەمڕۆی خوێندکاران و گەنجان دەبن.
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...