کۆمەڵەی خوێندکاران
ئەو خوێندکارانەی بەشداریی کۆرسی نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستییان کردبوو ستایشی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکەن.
لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک خوێندکاری بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی بەشدارییان لە کۆرسی هونەری نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کردبوو، دواتر بڕوانامەیان پێبەخشرا، لەئێستادا ئەو خوێندکارانە ستایش و سوپاسی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکەن بۆ ئەو هەنگاوە گرنگەی ناویەتی.
باوەڕ ئەسوەد ڕەسوڵ، خوێندکاری کۆلێجی پزیشکیی ڤێتێرنەری لە زانکۆی سلێمانییە و بۆ ماڵپەری کۆمەڵەی خوێندکاران دەڵێت "زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە بەشداریی لەم کۆرسەدا بکەین، کە بە سوپاسەوە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و بە هاوکاری ستافی زانکۆ ئامادە کرابوو".
ئەو خوێندکارە ئاماژە بەوە دەکات کە لەو کۆرسەدا کۆمەڵێک خاڵی زۆر گرنگ لەلایەن بەشێك لە دکتۆر و مامۆستاکانی زانکۆوە تیشکی خرایە سەر، بەو هۆیەوە ئەو ئەزموونەی لە چەند ساڵی رابردوودا کۆیان کردبووەوە بەو خوێندکارانەیان بەخشی کە بەشداریی کۆرسی هونەری نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیان کردبوو.
هێشوو قادر خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی کۆلێجی پزیشکیی ددانە و یەکێکی دیکەیە لەو خوێندکارانەی بەشداری ئەو کۆرسەی کردووە و دەڵێت "سوودم بینیوە لەم کۆرسە، چونکە لەلایەن مامۆستای بە ئەزموونەوە پێشکەشکراون، ئەمەش وایکردووە سوودی زۆری بە خوێندکاران گەیاندووە".
لەلایەکی دیکەوە شۆخان محەمەد کە خوێندکاری بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆرییە لە زانکۆی سلێمانی، بۆ ماڵپەری کۆمەڵەی خوێندکاران وتی: "سوودی زۆرم لە بەشداریکردن لەم کۆرسەدا بینیوە و چوار کۆرسم وەرگرتووە، بەجۆرێک سوودم بینیوە کە هەمی ئەوەم هەبێت بتوانم وەک ئەم دکتۆر و پرۆفیسۆرانەی زانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەک بڵاوبکەمەوە لە سەکۆ جیهانییەکاندا".
ڕۆژان جەمال کە خوێندکاری کۆلێجی پزیشکیی ڤێتێرنەری زانکۆی سلێمانیە و یەکێکی دیکەیە لەو خوێندکارانە، ئاماژەی بەوە کرد کە سوودی زۆری لەم کۆرسە بینیوە، چونکە لەکاتی خۆیدا بووە، دەشڵێت ئەمساڵ کۆمەڵەی خوێندکاران چالاکی زۆر باشیان هەبووە و جگە لەم کۆرسە چەند کۆرسێکی دیکەشیان کردووەتەوە و خوێندکاران سوودی زۆریان لێ بینیوە.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا و لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د.زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.شیروان حمە ساڵح، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، خەڵات بەخشرایە هەموو ئەو خوێندکارانەی بەشدارییان لە کۆرسی هونەری نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیدا کردبوو، لە ئێستاشدا ئەو خوێندکارانە سوپاسی کۆمەڵە دەکەن.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە كۆمەڵەی خوێندكارانی سلێمانی لەپای هاوكاری و هەماهەنگییان لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ بۆ كاری هاوبەش و خزمەتی خوێندكاران.
بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی هەڵبژێردرا...
کۆرسی سکۆلەر شیپ و خوێندن لە دەرەوەی وڵات لە دەڤەری ڕاپەڕین دەکرێتەوە...
كۆمەڵەی خوێندكاران بانگهێشتی رۆژی جەنگی بەرگری گەلی چین کرا ...
بەشداربووانی کۆرسی "ژیریی دەستكرد لەپێناو سەركەوتنی ئەكادیمیدا" بڕوانامەیان وەرگرت...
ئاسۆ مامەند و ڕێبوار تەها پێشوازییان لە ستافی کۆمەڵەی خوێندکاران کرد...
كۆرسی "ژیریی دەستكرد لەپێناو سەركەوتنی ئەكادیمیدا" لە ڕاپەڕین دەکرێتەوە...
لە ڕۆژی جیهانیی لاواندا کۆمەڵەی خوێندکاران 10 پرۆژەی جیاواز ڕادەگەیەنێت...
دوو تیم لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دیبەیتێکی زانستییان بەڕێوەبرد...
چەند خوێندکارێکی زانکۆکانی فەڵەستین و ئوردن سەردانی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکەن...