کۆمەڵەی خوێندکاران
ستافی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەردانی بەڕێز ڕەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیان کرد و بەشێوەیەکی وردودرشت باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران کرا.
دەستپێکردنەوەی کۆمەڵەی خوێندکاران بەفۆڕمێکی جیاواز و سەردەمیانە، بووە یەکێک لە تەوەرەکانی باسوخواسی ئەو سەردانە، بەو هۆیەوە جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و ڕەوتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، جگەلەوەش وەک شانازییەک ناوزەدی کرد.
لە درێژەی گفتوگۆکانیدا ڕەفعەت عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد کە پشتیوان و هاوکاری کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران دەبێت، ئامانجی ئەوانیش فراوانترکردنی سنووری کارکردن و پرۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانە بۆ سەرجەم خوێندکارانی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەشی بەوە کرد سەربەخۆیی لە کارکردنی کۆمەڵەی خوێندکاران و دوورکەوتنەوە لە هەژموونی حزب، ڕووخسارێکی گەش و جیاوازی بە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەخشیوە و بەڕێزەوە لە ماندووبوونیان دەڕوانێت.
بەشێکی دیکەی ئەو سەردانە تایبەت بوو بە کار و پرۆژەکانی داهاتووی کۆمەڵەی خوێندکاران و گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، ناوبراو هاوکاری و پشتیوانیی بۆ کارەکان دەربڕی و وتی: "ئامانجی ئێمە فراوانترکردنی سنووری کارکردن و پرۆژەکانتانە بۆ خزمەتی سەرجەم خوێندکاران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکار و هەماهەنگ دەبین و دەمانەوێت ئەو ژینگە لەبارەی خوێندکاران دەیخوازن، ئێوە ڕەخسێنەری بن و بەدیهێنەری خواستەکانیان بن".

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...