کۆمەڵەی خوێندکاران
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەچێتە چین و بەشدار دەبێت لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتیدا، بە ئامانجی تاووتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی جیهان تایبەت بە کەشوهەوا.
ئەو كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەی لە چین سازدەکرێت، لەبارەی
گواستنەوەی تەکنەلۆجیایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا، بۆ ئەو
مەبەستە یەکێک لە لایەنە بەشدارەکان، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە
كۆنفرانسەكە لەلایەن زانكۆی نانجینگ بۆ زانست و
تەكنەلۆجیای زانیاری بەهاوكاریی كونسوڵخانەی كۆماری گەلی چین لە هەولێر رێكدەخرێت.
کۆنفرانسەکە تایبەتە بە چالاكییە پیشەییەكانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بۆ گەڕان بەدوای ستراتیج و تەكنەلۆجیای داهێنەرانە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا کە تێیدا (وزەی پاك، تەكنەلۆجیای نوێبووەوە و بەڕێوەبردنی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا) تاووتوێ دەكرێن.
بەشداربوونی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەو كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەی چین، جەختكردنەوەیە لە پابەندییەكانی بۆ هاوكاریی جیهانیی، گەشەپێدانی بەردەوام و بەهێزكردنی سەركردە گەنجەكان بۆ بەشداریكردن لە دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەكان و پێگەیاندنی نەوەیەك كە توانای هێنانەكایەی گۆڕانكاریی ئەرێنی و سەركردایەتی لە كۆمەڵگەدا هەبێت.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...