کۆمەڵەی خوێندکاران
لە سەردانێکیدا بۆ باڵەخانەی سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، د.هاوڕێ دارۆ شێخ نوری پشتیوانی کۆمەڵەی کرد و ستایشی کار و پرۆژەکانی کردن.
لە کۆبوونەوەیەکدا د.هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئاسۆس عەلی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی، لەگەڵ ئاران غەفور و ستافی کۆمەڵەی خوێندکاراندا تاووتوێی کاروبارەکانی خوێندکاران و ئیشوکارەکانی کۆمەڵەیان کرد.
لەلایەکی دیکەوە د.هاوڕێ بەڵێنی پشتیوانی و پاڵپشتی زۆرتری بۆ کۆمەڵەی خوێندکاران دووپاتکردەوە و ستایشی کار و چالاکییەکانی کردن، ئامانج لەو سەردانەش خزمەتی زیاتری خوێندکاران و کارکردن بوو بۆ بەرەو پێشچوونی ڕەوتی زانست و پەروەردە.
لەدوایین گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا هەنگاو و ستراتیژی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ کار و پرۆژەی گەورەتر و بەهێزتر لە داهاتوودا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...