شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بۆ یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاران ئاڕاستە کرد، هیوای سەرکەوتنی لە کاری ڕێکخراوەیی بۆ خواستن.
لە یادی (٤٩)یەمین ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵەی خوێندکاران و گشت زانستخوازانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە کاری ڕێکخراوەیی و خزمەتکردن بە توێژی گەنجان و لاوان بۆ دەخوازم.
دروستبوونی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە بەرامبەر ڕژێمێکی فاشیزم و تینوو بە خوێنی گەنجانی کورد ئەوپەڕی ئازایەتیی و قوڵبوونەوەی ڕۆحیەتی نیشتیمانپەروەری بوو بۆ ئەو کات، جگە لەوەی وەرچەرخانێک بوو بۆ بەرەوپێشچوونی بیری ڕۆشنبیری لە ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردندا، ئومێد بەخشیش بوو بۆ توێژی خوێندکارانی شۆرشگێڕ لە سەرتاسەری کوردستاندا، بە تایبەت بۆ زانکۆی سلێمانی کە تاکە زانکۆی ئەوسای کوردستان بوو، لە پاڵ ئەرکە پیشەییەکەی خەباتی سیاسیشی لەم ناوەندەدا برەوپێدا و بوو بە مەڵبەندێکی گرنگ لە ئاست پێگەیاندنی سەدان کادری پێشکەوتوو و ووشیاری نێو رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەم یادەدا، کاروبارەکانی ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیەی کە لە سەر شانیانە بەرز دەنرخێنم، چونکە هەمیشە پێشەنگ بوونە لە داڕشتنی پلان و بەرنامەی سەردەمییانە، لەپێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی پەروەردە و بەرزکردنەوەی توانا زانستییەکانی خوێندکار، هیوادارم مێژووی پڕ لە شۆڕشگێڕیی و خەباتی مەدەنیانەیان لە کاروانی زانست و پەروەردە و فێرکردندا هەر لە پێشەنگدا بمێنێتەوە.
سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ شەهیدانی کاروانی ئەم خەباتە، کە ئامانجیان بەدیهێنانی خەونی گەلێکی ڕزگاریخواز بوو لە چوارچێوەی خەباتێکی مەدەنیانە بۆ گەیشتن بە خۆری ئازادیی و سەربەخۆیی.
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی نۆژەنكرایەوە...
کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو...
ئیڤێنتی UniTalent بۆ کارسازی و داهێنان بەڕێوەدەچێت...
کۆمەڵەی خوێندکاران پێشوازیی لە ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد...
پەیامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ زانکۆی سلێمانی...
کوردسات رێزلێنانی بەخشییە نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران...
گرووپی (یەکسەر) براوەی پێشبڕکێ جیهانییەکەی ناسا بوون...
پێشبڕكێ جیهانییەکەی ناسا لە سلێمانی ئەنجامدرا...