ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کرد و هیوای خواست ئەو دامەزراوەیە بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردن و سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
بەبۆنەی (٤٩)یەمین ساڵەی دامهزراندنی كۆمهڵهی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزبایی له سەرپەرشتیار و ئهندامانی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان دەكەم.
جێگای شانازییه ئهمڕۆ یادی ڕێكخراوێك دهكهینهوه کە خاوەنی تەمەنێكی زێڕینە لەكاری ڕێكخراوەییدا و ڕۆڵی بهرچاوی هەبووە لە خزمەتكردنی خوێندكاران و ناوەندێكیش بووە بۆ پێگەیاندنی دەیان كەسایەتی سیاسی كه ئێستا لەمەیدانی سیاسیدا خزمەت دەكەن، هەمیشە شانازیش بەوەوە دەكەم كە ڕۆژانێك لەڕیزی ئەو ڕێكخراوەدا خزماتمان كردووە و هەموو كاتێكیش نزیك بوومە لە هەڤاڵان و كادیرانی خوێندكاران.
كۆمەڵەی خوێندكاران لە هەموو قۆناغەكاندا ڕێكخراوێكی چالاك و ڕچەشكێن بووە و بە دونیابینی نوێ-وە پشتیوانی لە ناوەندە زانستییەكان و ناوەندەكانی خوێندن كردووە.
دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، بەهیوام وەك هەمیشە بەردەوامبن لەپاڵپشتیكردن و سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...