بەبۆنەی تێپەربوونی 49 ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پیرۆزبایی دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتر لە گەشەپێدان و خزمەتکردنی خوێندکاران دەخوازێت.
دەقی پیرۆزباییەکە..
لە یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لە گەشەپێدانی رێکخراوکەتان و خزمەتکردنی خوێندکاراندا بۆ دەخوازم.
کۆمەڵەی خوێندکاران لەسەردەمی شۆڕشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیکتاتۆری بەعسدا بینی و لە دوای راپەڕینیش خەمخۆرانە خزمەتی خوێندکارانی کردوە و هەوڵی بەرزکردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خوێندکارانی داوە، لەم یادەدا رێز لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەکەتان لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەگرین و داواکاریشین لەم قۆناغە نوێیەدا بە جۆرێک خۆتان رێکبخەنەوە کە بتوانن زۆر زیاتر لە جاران و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو خوێندکارانی کوردستان بکەن.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...