كۆمەڵەی خوێندكاران خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە لاوی هەرێز، ئەو خوێندكارەی لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی بیركاریی هزری پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.
جگە لە لاوی هەرێز، کۆمەڵەی خوێندکاران خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە مامۆستا بەڵێن هەورامی کە سەرپەرشتیاری ئەو خوێندکارەیە لە پەیمانگەی سلێمانی.
پێشبڕكێكە لە بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، ٤٥٠ منداڵ لە ١٦ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێداکرد.
لەو سەروبەندەدا كۆمەڵەی خوێندكاران خەڵاتی تایبەتی بەخشیە خوێندکارێکی دیکە بە ناوی عەبدوڵڵا پێشەوا كە لە پێشبڕكێكەدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، لەو چوارچێوەیەشدا مامۆستا پێشواز شەفیقی سەرپەرشتیاری ئەو خوێندکارە لە قوتابخانەی كوردستانی ئایندە لە شاری هەولێر. خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمەڵەی خوێندکارانی وەرگرت.


دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...