مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات.
بەڕێزان هەڤاڵانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵە تێكۆشەرەكەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین.
كۆمەڵە لەرەوتی خەباتی پیشەیی، دیموكراتی و نیشتمانیی خۆیدا هەمیشە پێشڕەو و كارا و ئازابووە لە خزمەتی خوێندكارانی كوردستان و داكۆكیكردن لە ماف و پێداویستییەكانیاندا. ئەم رێكخراوە تێكۆشەرە كارگەی عەمەلی دروستكردنی كادێر و سەركردەی بە توانابووە بۆ بزووتنەوەی سیاسیی كوردستان و كۆمەڵی كوردەواریدا.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا كۆمەڵەكەتان لە شێوازی نوێی كاركردنی بە پشتیوانی و پاڵپشتی سەرۆك بافڵ توانیویەتی هەنگاوی گرنگ بنێت بۆ ئاڕاستەكردنیان بەرەو داهاتویەكی چۆنایەتی گەشتر.
بۆ ئایندەی كۆمەڵەی خوێندكاران كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیوا و ئومێدی لەسەر هەڵچنیوە هیوادارین بە دروستكردنی ڕایەڵە لەگەڵ رەوتی تێكۆشانی خوێندكاری و جوڵەی ناوەندە ئەكادیمییەكان لە سەركەوتندابن.
سەركەوێ جوڵەی مۆدێرن و نوێباوی كۆمەڵەتان
پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندتان و هەمیشە سەركەوتوبن
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...