لەیادی 49ی ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵەی خوێندکاران کرد، خوێندکاران و گەنجانی بە سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمان ناوزەد کرد.
دەقی پەیامەکە...
لە 49ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەنج و خوێندکارانە دەکەم کە بەهیواوە بۆ داهاتوویەکی گەش تێدەکۆشن و هەوڵدەدەن تاوەکو ببنە نەوەیەکی سوودبەخش بۆ پێشخستنی هەرێمەکەمان.
خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن، دەتوانین بە پشتگیریکردنیان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنین و بەشداربن لە گەشەپێدانی زیاتری وڵاتەکەمان.
ئێمە هەمیشە بەدیدگایەکی نوێوە لە رۆڵی خوێندکاران و گەنجەکانمان دەڕوانین و باوەڕمان بە توانا و لێهاتوویی و کارامەییان هەیە، هەوڵەکانیشمان بۆ هێنانە پێشەوەیان لە تەواوی کایەکاندا بەشێکە لە ستراتیجی کارکردنمان.
لە ئەمڕۆشدا دووپاتیدەکەمەوە کە خەمخۆری پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبین تاوەکو هەموومان پێکەوە سیستمێک بنیادبنێین کە گەنجەکانمان بە ئومێدەوە بۆ داهاتوویەکی گەش هەوڵبدەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...