لە ڕۆژی جیهانیی تەندروستیدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک وەفایەک بۆ ئەو خۆبەخشانەی لە چوارچێوەی تیمە تەندروستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاراندا کاریان کردووە، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین.
لەنێو باڵەخانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە سوپاسەوە پێشوازی لەو خۆبەخشانە کرا کە لە تیمی تەندروستی کۆمەڵەی خوێندکاراندا، لێبڕاوانە و بە ئەمەکەوە پیشە زانستیی و تەندروستییەکەی خۆیان جێبەجێکرد و خزمەتی زۆری ئارەزوومەندانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
ئەو تیمە وەک بەشێکی گرنگی ئەم کۆمەڵگەیە دەرکەوتن و ئەرکیان لە هۆشیارکردنەوەی تاک و پێشکەشکردنی چەندین چالاکی و خزمەتگوزاری تەندروستی، لەئەستۆ گرت.
وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی، کۆمەڵەی خوێندکاران پێزانینی زۆری لە ئەرکەکانی ئەو تیمەدا بینییەوە و بەگرنگی زانی لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێببەخشێت.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...