کۆمەڵەی خوێندکرانی کوردستان و زانکۆیی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان- سلێمانی، بەهاوبەشی دەرفەتێکی زێڕین بۆ ئەو خوێندکارانە دەڕەخسێنن کە ئارەزووی ئەوە دەکەن بیرۆکەکانیان لە خەیاڵدانەوە بۆ کردار بگوازنەوە.
ئەم دەرفەتە هەموو خوێندکارێک دەگرێتەوە و کار بۆ ئەوە دەکرێت بەشداریی پرۆژەی داهێنەرانە بکەن، ئەمەش لەچالاکییەکی هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکاران و کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان- سلێمانییە.
داهێنەرانی ئاییندە
FUTURE INVETORS
چالاکی (داهێنەرانی ئاییندە)
چالاکییەکی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی جیهان- سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە.
لەم لینکەی خوارەوە خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێج و پەیمانگەکان دەتوانن بیرۆکەی پڕۆژە داهێنەرانەکانیان پێشکەش بکەن، تاوەکو بیرۆکەی پڕۆژەکانیان ببێتە واقیع و بەکردەیی داهێنانی خوێندکاران و دەرچووان بە خاوەن کار و کۆمپانیاکان و کەرتی گشتی و تایبەت بگەیەندرێت.
ئەم چالاکییە دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان.
لیژنەی ئامادەکاریی چالاکی
1-پ.ی.د. بەختیار عبید شریف/ سەرۆکی لیژنە
2- پ.ی.د. سادات عبداللە عزیز/ ئەندام
3-د.دژوار انور احمد/ ئەندام
4-م.ایوب کریم سعید/ ئەندام
5-م.ی هێمن رشید اغا/ ئەندام
6-دابان سیروان نجم/ ئەندام
7-شنیار سلام عزیز/ ئەندام
8-هەرێم اسماعیل محمد سور/ ئەندام
بەروارە گرنگەکان
1-لەڕێکەوتی (7/4/2025) تاوەکو (7/5/2025) بیرۆکەی پرۆژەکان پێشکەش دەکرێت.
2-لەڕێکەوتی (10/5/2025) وەڵامدانەوەی بیرۆکەی پرۆژە پەسەندکراوەکان.
3-لەڕێکەوتی (10/5/2025) تاوەکو (10/7/2025) ناردنی مۆدێلی پڕۆژەکان بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی.
4-لەڕێکەوتی (1/8/2025) وەڵامدانەوەی مۆدێلی پڕۆژە پەسەندکراوەکان.
بۆ هەر پرسیارێک یاخود زانیارییەک، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەی لای خوارەوە بکەن: 9647711566161+
داهێنەرانی ئاییندە
FUTURE INVETORS
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشكەشكردنی پڕۆژە
1-پێویستە پڕۆژەکە داهێنەرانەبێت و چارەسەری کێشەیەک بکات.
2-بۆ بەشداریکردن مەرجی تەمەن پێویست نییە.
3-پرۆژەکە دەکرێت بە تاکەکەسی یان بە گرووپ پێشکەش بکرێت.
4-پێویستە خاوەن پرۆژەکە خوێندکار یان دەرچووی یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت.
5-پڕۆژەکە یان مۆدێلەکە داهێنەرانە بێت و کەس یان گرووپی پێشکەشکار خاوەنداریەتی بکات.
6-سانا بێت لە جێبەجێکردن و بەپراکتیزەکردن.
7-پڕۆژەکە شایستەی ئەوە بێت بخرێتە خزمەتی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت.
8-هیچ پرۆژەیەک بەناوی کۆمپانیا و شوێنی بازرگانییەوە وەرناگیرێت.
بەشە زانستییەکان/ سێکتەرەکان بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە
1-زانستە پزیشکی و تەندروستییەکان
2-ئەندازیاری
3-زانستی کۆمپیوتەر و ژیری دەستکرد
4-زانستە کشتوکاڵییەکان
5-گرافیک دیزاین و میدیا
6-زانستە کارگێڕی و مرۆییەکان
7-هەر پرۆژەیەکی داهێنەرانەی دیکە
بۆ هەر پرسیارێک یاخود زانیارییەک، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەی لای خوارەوە بکەن: 9647711566161+
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی نۆژەنكرایەوە...
کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو...
ئیڤێنتی UniTalent بۆ کارسازی و داهێنان بەڕێوەدەچێت...
کۆمەڵەی خوێندکاران پێشوازیی لە ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد...
پەیامی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ زانکۆی سلێمانی...
کوردسات رێزلێنانی بەخشییە نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران...
گرووپی (یەکسەر) براوەی پێشبڕکێ جیهانییەکەی ناسا بوون...
پێشبڕكێ جیهانییەکەی ناسا لە سلێمانی ئەنجامدرا...