لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ڕێوەڕەسمێکی تایبەت و زانستیدا، سیستمی ژمێریاری ((Accounting by Computer) پێشکەشی حەوت پەیمانگە و زانکۆ دەکات.
ئامانج لەو سیستمە بەکردەییکردنی وانەی ژمێریارییە بۆ خوێندکاران، تاوەکو بتوانن لە داهاتوودا و لە بازاڕی کاردا دەستەووەسان نەبن و ئامادەکاریی تەواویان کردبێت، بۆ ئەوەی بە پڕ زانیارییەوە هەلی کار وەچنگ بخەن.
لەو ڕێوڕەسمەدا و بە ئامادەبوونی شارەزایان و پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان، سیستمی (Accounting by Computer) پێشکەشی حەوت پەیمانگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرا.
بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کار بە سیستمێکی پێشکەوتووی لەو جۆرە دەکرێت، بەڵام کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ گەشەکردنی ئاستی زانستی و بەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندن و خزمەتکردنی چینی خوێندکاران، ئەو هەنگاوە گەورەیەی ناوە و ئیدی لەمەودوا لە پەیمانگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاری پێدەکرێت.
سیستمەکە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی کوردستان کاری پێبکرێت و کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ بەرەوپێشبردنی رەوتی خوێندن و خزمەتی خوێندکاران دابینیکردووە، تاوەکو بەشێوەیەکی کردەیی وانەی ژمێریاری بخوێنن و ئامادەبن بۆ بازاڕی کار لە داهاتوودا.
سیستمی (Accounting by Computer)ناوەندی ژمارە ئێکس پەرەی پێداوە و لە داهاتوودا بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...