نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و نوێنەری خوێندكارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەردانی خێوەتگەی مانگرتووانیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی شوبات، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و خەمخواردن بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان، نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەردانی خێوەتگەی مانگرتووانیان کرد.
نوێنەرانی ئەو خوێندکارانە مەبەستیانە ئەو پردی پەیوەندییە بەپتەوی بهێڵنەوە کە هەمیشە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەراندا دروستیان کردووە. نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئامانجیانە مامۆستایان و فەرمانبەران مافە ڕەواکانی خۆیان وەچنگ بخەن و لە بەرانبەریشدا مافی هەموو خوێندکارێک پارێزراوبێت و بێبەش نەبن لە عیلم و عیرفانی نێو هۆڵەکانی خوێندن.
لەکۆتاییدا هەردوولایان پێداگربوون لەسەرئەوەی هەموو ئاستەنگ و لەمپەرەکانی نێو کۆمەڵگەکەمان بە هەماهەنگی هەموولایەک چارە بکرێت.
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
سیمینارێک لەژێر ناونیشانی "داهێنانی ئەمڕۆ خۆراکە بۆ سبەینێ" بەڕێوەچوو...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...