پرۆژەی(خوێندکاران ئەکادیمی) ڕاگەیەندرا

هەواڵ 10/02/2025 || 11:35

کۆمەڵەی خوێندکاران-

 

لە بەشێکی دیکەی کار و چالاکی پرۆژەکانی خزمەت بە خوێندکارانی کوردستان، کۆمەڵەی خوێندکاران لە باڵەخانەی تایبەتی خۆی پرۆژەیەکی گەورەی بەناوی (خوێندکاران ئەکادیمی) ڕادەگەیەنێت.

پرۆژەی (خوێندکاران ئەکادیمی) تایبەتە بە خزمەتکردنیی خوێندکاران، چونکە زانست و فێربوون لە ئەولەویەتی کارەکانیدایە، ئامانجی ئەوەیە بێبەرامبەر هەموو ئەو کار و چالاکییانەی تێدا ئەنجام بدرێت کە خوێندکاران ئارەزووی دەکەن.

 

بەشێک لە چالاکییەکانی پرۆژەی خوێندکاران ئەکادیمی

1-کۆرسی ڕاهێنان: لە پرۆژەی خوێندکاران ئەکادیمی بۆ گەشەکردنی زیاتری ئەو ئەزموونەی تۆ خوێندکار کۆتکردووەتەوە، کۆرسێکی ڕاهێنانی تایبەت لەلایەن پرۆفیشناڵترین مامۆستاکانەوە پێشکەش دەکرێت.

 

2-پرۆگرامەکانی پەروەردە: بۆ ئەوەی تۆی خوێندکار زۆرتر لەسەر بەرنامە پەروەردەییەکان بزانیت، لەم پرۆژەیەدا بەهێزترین پرۆگرامەکان لەڕێگەی خولی تایبەتەوە دەوترێنەوە.

 

3-سیمینارەکان: یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی پرۆژەی خوێندکاران ئەکادیمی، پێشکەشکردنی سیمیناری تایبەتە بەو خوێندکارانەی مەبەستیانە ئاستی زانستیان بەرەو پێشببەن و گەشەی زیاتر بکەن.

 

4-مامۆستایانی پرۆفیشناڵ: بۆ ئەوەی تۆی خوێندکار سوودی گەورە لە زانست و زانیاری ئەو بوارەدا وەربگریت کە جێی دڵخوازیتە، مامۆستا پرۆفیشناڵەکان بانگهێشت دەکرێن و وانەی گرنگت پێدەڵێنەوە.

 

5-زانستی جۆراوجۆر: لە پرۆژەی خوێندکاران ئەکادیمی جگە لەو بابەتانەی ئاماژەمان پێکرد، چەندین زانستی دیکە لەڕێگەی کەسانی تایبەتەوە پێشکەش دەکرێن وەک (بابەتی تەکنۆلۆژیا، بازرگانی، زانست و هونەر).