کۆمەڵەی خوێندکاران-
نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
و نوێنەری خوێندكارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەردانی خێوەتگەی مانگرتووانیان
کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی شوبات، لە سۆنگەی
بەرپرسیارێتی و خەمخواردن بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان، نوێنەرانی خوێندکارانی
زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەردانی خێوەتگەی مانگرتووانیان کرد.
نوێنەرانی ئەو خوێندکارانە مەبەستیانە
ئەو پردی پەیوەندییە بەپتەوی بهێڵنەوە کە هەمیشە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەراندا
دروستیان کردووە. نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی،
ئامانجیانە مامۆستایان و فەرمانبەران مافە ڕەواکانی خۆیان وەچنگ بخەن و لە بەرانبەریشدا
مافی هەموو خوێندکارێک پارێزراوبێت و بێبەش نەبن لە عیلم و عیرفانی نێو هۆڵەکانی
خوێندن.
لەکۆتاییدا هەردوولایان پێداگربوون لەسەرئەوەی
هەموو ئاستەنگ و لەمپەرەکانی نێو کۆمەڵگەکەمان بە هەماهەنگی هەموولایەک چارە بکرێت.