کۆمەڵەی خوێندکاران-
لەدرێژەی کارو
چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەمەبەستی خزمەت و گەشەکردنی کەرتی
پەروەردە، پرۆژەی دیدی پەروەردە یەکەمین شەقاوی بە ئەرێنی هەڵهێنا.
پرۆژەی دیدی پەروەردە (EduVision)یەکەمین
ئیڤێنتی لە هۆڵی ڕۆتانا ئەنجامداو تێیدا بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی
ئامادەیی بەشدارییان تێداکرد، ئەوان بیروڕا و بۆچوونی زۆریان لەنێوان خۆیاندا
گۆڕییەوە و لە کەشێکی زانستیدا دیدی پەروەردەیان دەوڵەمەندتر کرد.
دیدی پەروەردە (EduVision)لە
پێنج زنجیرەی یەک لەدوای یەک پێکدێت و یەکەم زنجیرەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا، بەشێک
خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بەبێ جیاوازی ڕەگەز، ئایین، سیاسی و نەتەوەیی بەشدارییان
تێداکرد.
ئامانج لەم
پرۆژەیە گفتوگۆی چڕ و بابەتییانەیە لەلایەن خوێندکارانەوە تایبەت بە کێشەکانی
سێکتەری پەروەردە، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردن و هەنگاونان بۆ گەشەکردنی ئەو
بەشە گەورەیەی کۆمەڵگە.
لە(EduVision)دا خوێندکارانی ئامادەیی دەتوانن پرۆژەکانیان بخەنەڕوو، گفتوگۆی
لەسەر دەکرێت و هەر لەو مێزگردەدا بەڵێنی پشتیوانی و دەستگیرۆیکردنیان پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە
و لەڕێگەی پرۆژەی دیدی پەروەردە(EduVision)ەوە، پردێکی پەیوەندی لەنێوان خوێندکاران و خوێندنگە
حوکمی و ناحکومییەکاندا دروستدەکرێت، بۆ ئەوەی خوێندکار لە هەموو لایەکەوە چەقی
بڕیارەکان و کارە پەروەردەییەکان بێت.
لە یەکەم زنجیرەدا ٢٥ خوێندکار و ٢١ مامۆستا لە ١٩ ئامادەیی جیاوازەوە، بەشدارییان لە دیدی پەروەردە کرد و تێیدا ئامادەییەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بەسەر کارنەوە، وابڕیاریشە لەدوای ئەم زنجیرەیە سەرجەم ئامادەییەکانی دیکەش بانگھێشتبکرێن.

