کۆمەڵەی خوێندکاران-
سه‌رۆك مام جه‌لال به درێژایی شه‌ست ساڵ له خه‌باتی سیاسیی و بیری نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریخوازانه‌ی خۆیدا هه‌میشه خوێندكارانی وه‌ك پێشه‌نگی خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بینیوه
سه‌رۆك مام جه‌لال: خوێندكاران به درێژایی مێژوو هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخواز و رێنوێنه‌ری خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوونه.
سه‌رۆك مام جه‌لال به درێژایی شه‌ست ساڵ له خه‌باتی سیاسیی و بیری نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریخوازانه‌ی خۆیدا هه‌میشه خوێندكارانی وه‌ك پێشه‌نگی خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بینیوه و هه‌ر خۆشی له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌م و له قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و زانكۆشدا له چه‌ندین وێستگه‌دا وه‌كو خوێندكارێكی كورد كه هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وایه‌تی بووه رۆڵی به‌رچاوی بینیوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری هۆشیاری و هاندانی خوێندكارانی هاوڕێی بۆ خه‌باتكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد.
سه‌رۆك مام جه‌لال ته‌مه‌نی ته‌نها چوارده ساڵ ده‌بێت به هاوكاری مامۆستایه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه دروست ده‌كات و خۆشی به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵبژێردرا ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی، ئه‌مه جگه له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پرسی كورد به هه‌موو جیهاندا له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردنی وه‌كو خوێندكارێك له كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌نجان و خوێندكاران، له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشی نوێ و له ساڵی 1976 به ڕێنوێنی و ئاگاداری سه‌رۆك مام جه‌لال كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان دامه‌زرا كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له هۆشیاركردنه‌وه و ئاڕاسته‌كردنی خوێندكاران له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و شار.
لێره‌وه تێڕوانینی دوورمه‌ودای سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ڕۆڵ و پێگه‌ی خوێندكار ده‌رده‌كه‌وێت له خه‌باتی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد، هه‌میشه خوێندكاران به‌شێكی گرنگی كار و پرۆژه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بوون چ وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یان وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی كورد له مێژووی سیاسیی عێراقدا.