پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ قۆناغەکانی 9 و 12 کەمکرانەوە

هەواڵ 09/02/2025 || 03:15

کۆمەڵەی خوێندکاران-

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیاندراوێکی ڕەسمیدا کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندنی قۆناغەکانی (9 و 12)ی بنەڕەتی بەسەرپەرشتی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان، راگەیاند.

بەهۆی زۆربوونی پشووەکانی ئەم وەرزەی خوێندن جیاواز لە وەرزەکانی دیکە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ قۆناغەکانی (9 و 12) کەمکرانەوە، بەو هۆیەوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی ڕەسمی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.

جگە لە زۆربوونی پشووەکان، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی پرۆگرامەکان لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانەوە، بوونی ئەو ماوەیە بوو کە بۆ سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو.