هێڵی گەرمی خوێندکاران بۆ خزمەتی ئێوە کاراکرا

هەواڵ 28/01/2025 || 02:37

کۆمەڵەی خوێندکاران-


هێڵی گەرمی خوێندکاران کە سەنتەرێکی پەیوەندیکردنە بە ژمارەی (0535558) خزمەت بە خوێندکار دەکات.


تۆی خوێندکار هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنە و سکاڵایەکت هەبێت دەربارەی گرفت و کێشەیەک پەیوەست بە پرۆسەی خوێندن لە خوێندنی باڵا و کەرتی پەروەردە، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆتان بگەیەنن.


دواتر لەلایەن تیمێکی تایبەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و کار لەسەر سکاڵا و پێشنیارەکان دەکرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنیان، ئەمە جگەلەوەی دەتوانن بیرۆکە و بۆچوونەکان بگەیەنن بە هێڵەکە بە مەبەستی کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان.