کۆمەڵەی خوێندکاران-
رۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند رۆژى یەکشەممە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.