کۆمەڵەی خوێندکاران-
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خولی٣٩ هەمینی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی دەکات
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئەو خوێندکارە ماندونەناسانە دەکات لە ئاهەنگی خولی ٣٩هەمین دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی توانیان دوای هەوڵ و کۆششی چەن ساڵەیان قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن.
لێرەوە پشتیوانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ ئەو پۆلە خوێندکارە و تەواوی خوێندکاران دوپاتدەکەینەوە و بەڵێنیان پێدەدەین لە هەموو قۆناغەکاندا وەک ئەرکێکی هەمیشەی بە بەرنامە و پلان و پرۆژەی تایبەت لە خزمەتکردن و پشتگیری کردنیان بەردەوام دەبین تا ببنە تاکێکی بەسود بۆ خۆیان و خێزان و دواجار کۆمەڵگەکەیان.
