کۆمەڵەی خوێندکاران-
لە گوندی شیوانی سنووری برادۆست حەوت دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کۆلێجی ئەندازیاری وەردەگیرێن و ئەوەش وەک دیاردەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێش تەماشا دەکرێت.
ئەو خوێندکارانە بۆ مایکی کۆمەڵەی خوێندکاران گفتوگۆیان کرد و یەکێکیان ڕایگەیاند لە گوندەکەیاندا 15 خوێندکار لە قۆناغی پۆلی 12ی ئامادەیی بوون، ئەوان حەوت خوێندکاریان لە کۆلێجی ئەندازیاریی وەرگیراون و ئەوانی دیکەش لە کۆلێجی و یاسا و چەند کۆلێجێکی باڵا ناویان هاتووەتەوە.
یەکێکی دیکە لەو خوێندکارانە بۆ کۆمەڵەی خوێندکاران دەڵێت: "لەنێو خوێندنگای گوندەکەیاندا ساڵانە بەشێکی زۆری خوێندکارەکانیان نمرەی بەرز دەچڕن و ڕوو لە کۆلێجە بەرزەکانی زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان دەکەن"