کۆمەڵەی خوێندکاران-
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە بەشداری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە بەرواری ٢٧ی کانوونی یەکەم چالاکییەکی تەندروستییان ئەنجامدا.
لە رۆژی جیهانی ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتا کە بەشێک لە چالاکییەکان پشکنینی تەندروستی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پێدانی رێنمایی فریاگوزاری سەرەتایی لەخۆدەگرت، بەو بۆنەیەوە خوێندکاران چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامدا.
بەشێك لە خوێندكارانی بەشداربوو و سەرپەرشتیارانی، ئیڤێنتی پزیشكی ڕۆژی جیهانی ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پەتا.
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، نزیكی ٧ كاتژمێر لە پشكنینی بێ بەرامبەر و پێدانی ڕێنمایی تەندروستی بەردەوام بوون.