مامۆستایەکی زانکۆی گەشەپێدان دەبێتە یەکەمی زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەواڵ 25/01/2025 || 02:27

کۆمەڵەی خوێندکاران-

مامۆستایەكی كورد خەڵاتی باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی زانكۆكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست دەهێنێت.

لە چوارچێوەی پێشبڕكێیەكدا كە ساڵانە لەلایەن كۆمپانیای هواوی چینی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی یونسكۆ بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری رێكدەخرێت، د. ئومێد حەسەن ئەحمەد مامۆستا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی توانی بۆ ئەمساڵ خەڵاتی باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی زانكۆكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست بەدەستبهێنێت.

لە پێشبڕكێكەدا كە تێیدا زیاتر لە 1200 زانكۆ بە نوێنەرایەتی 24 وڵات بۆ دەستنیشانكردنی باشترین مامۆستای ساڵ بەشداری تێدا دەكەن، لە خولی كۆتایی پێشبڕكێی ئەمساڵیشدا كە 6 زانكۆ كێبڕكێیان دەكرد، د. ئومێد حەسەن توانی وەك یەكەم مامۆستای كورد پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و وەك باشترین مامۆستای ساڵ دەستنیشان بكرێت.