چەند خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی لە ڕێی كڵەبی خۆبەخشی و بە پشتیوانی كۆمەڵەی خوێندكاران، كتێبخانەی بەشەناوخۆیی كچان لە زانكۆی سلێمانی نۆژەندەكەنەوە.
كتێبخانەی بەشەناوخۆیی كچان چەند خوێندكارێك بە خۆبەخشانە دایانمەزراندووە و بەڕێوەیدەبەن، ئێستاش دەیانەوێت بەشێوەیەكی باشتر بیخەنەوە خزمەت خوێندكارانی بەشەناوخۆیی كچان لە زانكۆی سلێمانی.