لە چوارچێوەی کار و پرۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران و بە ئامانجی دروستکردنی خوێندکاری سەرکەوتوو، کۆمەڵەی خوێندکاران و سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی گەورە بۆ خوێندکاران دەکەنەوە.
لەژێر ناونیشانی "خوێندکاری سەرکردە"، کۆمەڵەی خوێندکاران و سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی گەورە و گشتگیر دەکەنەوە، هەموو خوێندکارێک دەتوانێت لە هەر ئاستێکی خوێندندا بێت بەشداریی تێدا بکات.
خولی "خوێندکاری سەرکردە" ماوەی چوار ڕۆژ
دەخایەنێت و کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە سەرکردایەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت،
جگەلەوەش خوێندکاری بەشداربوو لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی پێدەبەخشرێت.
رۆژی دووشەممە (21/7/2025) خولەکە لە زانکۆی ڕاپەڕین-
کەمپی ڕانیە دەست پێدەکات.
هەر خوێندکارێک خوازیاریی بەشداریکردنە، دەتوانێت لەڕێگەی ئەم گۆگڵ فۆڕمە ناوی خۆی بۆ خولە تۆمار بکات (https://forms.gle/3SdFDgCAqfjCiDmu7)
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
بەبۆنەی چوونە نێو کتێبی گینسەوە کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات...
کۆمەڵەی خوێندکاران 100 کورسی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکارانی کورد مسۆگەر کرد...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەڵەبجە.. زیاتر لە 150 خوێندکار بەشداریی کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکانیان کرد...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...