خوێندکارانی کۆلێج و پەیمانگەکانی سنووری هەولێر لە بەڕێوەچوونی زنجیرەی رۆشنبیری بەشداربوون، کە هەر جارە لەسەر بابەتێک دیالۆگ و گفتوگۆ دەکەن، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش پاڵپشت و هەمانگیانە.
کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر زنجیرەی ڕۆشنبیری بەڕێوەبرد و تیایدا کۆمەڵێک خوێندکار بەشداربوون، بابەتی سەرەکی زنجیرەکە دیالۆگێکی تایبەت بوو لەسەر (خووە نەرێنییەکانی گەنجان)، بەو هۆیەوە خوێندکاران و گەنجان پێکەوە تاووتوێی ئەو پرسەیان کرد و شەن و کەویان کرد.
لەو دیالۆگەدا پەنجە خرایە سەر هەموو پنتەکانی (خووە نەرێنییەکانی گەنجان) و کاریگەریی ئەو بابەتە لەسەر تواناکانی گەنج و خوێندکاران، لەلایەکی دیکەشەوە باس لەوە کرا کە چۆن هۆشیار بکرێنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگەدا خۆیان بگونجێنن، بە ڕاوێژ لەگەڵ خێزان و ناوەندەکانی خوێندندا.
ئامانجی کۆمەڵەی خوێندکاران لە ئەنجامدانی زنجیرەی ڕۆشنبیری، کۆنترۆڵکردنی هەموو ئەو بارە نالەبەرانەیە کە بەسەر شانی خوێندکارانەوەن، بەو هۆیەوە کاردەکات لەسەر ئەوەی خوێندکاران بتوانن کەسایەتییەکی بەهێزیان هەبێت و هەموو ئاریشە و بەربەستەکانی بەردەمیان تێبپەڕێنن.


کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...