کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بینای سەرەکی خۆیدا بەردەوامە لە وتنەوەی وانەی کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەو مەبەستە زۆرێک لە خوێندکاران بەشدارییان تێدا کرد.
رۆژی یەکەم و دووەمی وتنەوەی کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و چڕوپڕ بەڕێوەچوون، بەو هۆیەوە 47 خوێندکار بەشدارییان کرد و سوودمەندبوون لە وەرگرتنی وانەکان.
ئەو خوێندکارانە لەسەرجەم کۆلێج و بەشە جیاوازەکانی زانکۆکانەوە لە بینای کۆمەڵەی خوێندکاران ئامادەبوون و کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، وەک وانەیەکی تایبەت و گرنگ وەرگرت.
لەماوەی ڕابردوودا و لە سیمینارێکدا زیاتر لە 60 خوێندکار بەشدارییان کرد و بە هەموو تایبەتمەندییەکانی کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، ئاشنا کران.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئەم کۆرسە لەڕێگەی
مامۆستا ئاوات سەردار محەمەد، کە خاوەنی زیاتر لە شەش ساڵ ئەزموونە لەو بوارەدا، بە
خوێندکاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا دەڵێتەوە و دەتوانن هەمووان لە بینای سەرەکی
کۆمەڵەی خوێندکاران بەشداریی بکەن، کۆرسەکەش ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...