لە بینای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، دەستپێدەکات و مامۆستایەکی بەتوانا کۆرسەکە بە خوێندکاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا دەڵێتەوە.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سیمینارێکی تایبەت و گرنگی لەسەر (کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات) بۆ چەند خوێندکارێک ڕێکخست، بەو هۆیەوە پرۆگرامێکی بەهێز لەژێر ئەو ناونیشانەدا پێشکەشکرا و وردودرشتی ئەو بابەتە بۆ خوێندکاران شیتەڵ کرا.
لەو سیمینارەدا زیاتر لە 60 خوێندکار بەشدارییان کرد و بە هەموو تایبەتمەندییەکانی کۆرسی سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکان و خوێندن لە دەرەوەی وڵات، ئاشنا کران.
لەئێستادا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەڕێگەی مامۆستا ئاوات سەردار محەمەد، کە خاوەنی زیاتر لە شەش ساڵ ئەزموونە لەو بوارەدا، کۆرسێکی تایبەت بۆ خوێندکاران و خوازیارانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە و دەتوانن لە بینای سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشداریی بکەن، کۆرسەکەش ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...