کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە کار و چالاکییەکانی لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگای هەولێر وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بۆ 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری بەناوی (وۆرک شۆپی ڕەنگکردن) لە پارێزگای هەولێر
پرۆژەیەکی هەمەجۆر و جیاواز بەڕێوەچوو، لەو نێوانەدا هەریەکە لە خاتوو (شەهلە و
ژیار) وانەی وێنەکێشانی ئازادیان بەو 30 کچە خوێندکارە وتەوە کە وەک فێرخوازی
پرۆژەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە هەولێر بەشداربوون.
هێور هێرش،
سەرپەرشتیاری چالاکی و پرۆژەکانی بازنەی هەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان،
ئاماژە بەوە دەکات کەو ئەو جۆرە لە چالاکی و پرۆژە، دەبێتەهۆی فراوانبوونی هزر و
بیرکردنەوەکانی خوێندکار، وادەکات ئەوەی لە ئاوەز و دەروونیدایە لە نەخشاندنی
نیگارێکدا بەرجەستەی بکات.
ناوبراو باس لەوە دەکات ئامانج لە وۆرک شۆپەکە و
ئەنجامدانی، بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارامی دەستپێکی خوێندنە بۆ ئەو خوێندکارانەی
ئەمساڵ بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن.

دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...