لە هۆڵی بناغە لە کارگەی کولتووری سلێمانی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێشانگەی نێکست ستێپ ئامێزی بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12 کردەوە، بەو هۆیەوە خوێندکار دەیتوانی بە ئاسانی ڕاوێژ وەربگرێت و لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینەوە کۆلێج و بەشی دڵخوازی خۆی هەڵبژێرێت.
بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمساڵ پرۆژەی نێکست ستێپ بۆ دەرچووانی پۆلی 12 لەڕۆژانی 19-20-21ی مانگی ئەیلول بەڕێوەچوو.
لەو پێشانگەیەدا نزیکەی 30 زانکۆ و پەیمانگەی حکومی و ئەهلی بەشدارییان کرد و وەڵامی پرسیاری خوێندکارانی بەشداربوویان دایەوە و لەڕێگەی ڕاوێژی زانستییەوە خزمەتیان دەکردن.
بۆ چوارەمین ساڵی لەسەریەکە نێکست ستێپ لەدوای ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی پۆلی 12 بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵیش لەکارگەی کولتووری سلێمانی لە ڕۆژنی 19 – 20 -21ی ئەم مانگە بە نوێنەرایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێکست ستێپ بەڕێوەچوو، جگەلەوەش 400 سکۆلەرشیپ لە نێکست ستێپ بۆ خوێندکاران فەراهەم بوو.
نێکست ستێپ بەرچاڕوونی و فێرکردنی خوێندکارانە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بەپێی نمرە و خواستی خۆیان، تاوەکو دەرچووانی پۆلی 12 بتوانن بەگوێرەی نمرەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بخوێنن.


دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...
سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...