بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمساڵ پرۆژەی نێکست ستێپ بۆ دەرچووانی پۆلی 12 بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی شەممە سیمینارێک لە زانکۆی گۆیژە بۆ پرۆژەی نێکست ستێپ بەڕێوەچوو، تێیدا زۆرێک لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایانی خوێندنگەکانی سلێمانی بەشدارییان کرد، بۆ ئەو مەبەستە پێشانگەیەکی گەورە دەکرێتەوە بە ئامانجی خزمەتی زیاتر بە دەرچووانی پۆلی 12.
بۆ چوارەمین ساڵی لەسەریەکە نێکست ستێپ لەدوای ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی پۆلی 12 بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵیش لەکارگەی کولتووری سلێمانی لە ڕۆژنی 19 – 20 -21ی ئەم مانگە بە نوێنەرایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێکست ستێپ بەڕێوەدەچێت.
نێکست ستێپ بەرچاڕوونی و فێرکردنی خوێندکارانە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بەپێی نمرە و خواستی خۆیان، تاوەکو دەرچووانی پۆلی 12 بتوانن بەگوێرەی نمرەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بخوێنن.

سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...