لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و لە قەزای کۆیە وۆرک شۆپێک بۆ کاری نیگارکێشان و ڕەنگکردن بەڕێوەچوو، تێیدا بەشێکی زۆر لە خوێندکاران بەشدارییان تێدا کرد و تابلۆی ڕەنگاوڕەنگیان نەخشاند.
بە سەرپەرشتی بازنەی هەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی "وۆرک شۆپی ڕەنگکردن" زۆرێک لە خوێندکارانی قەزای کۆیە بە فڵچە و بۆیەکانیان نیگار و وێنەی جۆراوجۆریان نەخشاند.
وۆرك شۆپهكه له ئینستیتیوتی زەینەب خان، بێبهرانبهر و لهلايهن دوو مامۆستاى به ئهزموونهوه، بنهما سهرهتاييهكانى وێنهكێشان و چۆنييهتى ڕهنگکردنى تابلۆ، پێشكهشكرا.
ئینستیتوتی زەینەب خان یەکێکە لە شوێنەوارە کلتووریی و دیارەکانی شاری کۆیە، بۆ ئەو مەبەستە پێشوازییەکی زۆر گەرم و چاوەڕواننەکراو لەلایەن خوێندکارانەوە بۆ چالاکییەکە کرا و ٤٥ خوێندکاری کچ دەستنیشانکران و بەشدارییان تێدا کرد.
لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەدا، بەشداربووان بە جۆش و خرۆشەوە بۆ ماوەی (٣ کاتژمێر) سەرقاڵی وێنەکێشان بوون و بەهرە هونەرییەکانیان نیشاندا.
لەو وۆرک شۆپەدا سەرجەم پێداویستی و کەرەستەکانی ڕەنگکردن بێبەرامبەر بۆ خوێندکاران دابینکرابوون، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە پڕۆژە و چالاکییە جۆراوجۆرانە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران.

نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ دوو بەشداریی گرنگ سەردانی لوبنانی کرد...
لە کۆیە وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بەڕێوەچوو...
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...