پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە کار و چالاکی و پرۆژەکانی و لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکانی بۆ خزمەتکردنی خوێندکارانی کوردستان بەدیدەهێنێت، بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران"ی بۆ سنووری پشدەر و بیتوێن بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.

 

دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەی ئەکادیمی خوێندکاران کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندکارانی سنووری پشدەر و بیتوێن ئەنجامدرا، لە مەراسیمێکی شایستە و گەورەدا 760 خوێندکاری بەشداربووی ئەو پرۆژەیە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین، بڕوانامەیان پێبەخشرا.

 

لە پڕۆژەی "هاوینی ئەکادیمیی خوێندکاران"دا 760 خوێندکار بەشداربوون و بۆ ماوەی 50 ڕۆژ بەردەوامی هەبوو، تێیدا بەڕێوەچوونی (خولی زانستی، سیمینار، کۆرس و وۆرک شۆپ) لە تایبەتمەندییەکانی ئەو پرۆژەیەن بوون.

داتاکانی پرۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران"
*پرۆژەکە (50) ڕۆژ بەردەوامی هەبوو
 *(18) چالاکی پێشکەشکران

چالاکییەکانی پڕۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران"
*پێشکەشکردنی (10) کۆرسی جۆراوجۆر
*ئەنجامدانی شەش سیمینار بۆ بەهێزکردنی توانای خوێندکاران و دەرچووان
*بەڕێوەچوونی دوو مێزگرد لەسەر بابەتی سەردەمییانە

ژمارەی بەشداربووان لە پڕۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران"
*(760) خوێندکار بەشدارییان تێدا کرد
*لە قەڵادزێ (327) خوێندکار لە ڕانیە (433) خوێندکار بەشداربوون

چالاکییەکانی پڕۆژەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" بەپێی شوێنی جوگرافی
*لە قەزای ڕانیە (11) چالاکی ئەنجامدراون
*لە قەڵادزێ حەوت چالاکی ئەنجامدراون

زیاتر