کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ زیاتر گەشەسەندنی توانای زانستی خوێندکار و پێشکەوتنیان لە زیرەکی دەستکرد کە لە ئێستادا یەکێکە لە ڕەهەندە دڵخوازەکانی زانست و زانیاریی لەسەرجەم کایەکاندا، کۆرسێکی گشتگیر و دەوڵەمەندی بۆ خوێندکارانی کەرکوک کردەوە.

 

کۆرسی زیرەکی دەستکرد لە کەرکوک ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و زۆرێک لە خوێندکارانی ئەو شارە بەبێ جیاوازی بەشدارییان تێدا کرد، کۆرسەکە لەلایەند.سەرباز بورهانەوە ترایەوە و زۆرێک لە زانیارییە پڕ بە بەرهەمەکانی زیرەکی دەستکرد پێشکەشی خوێندکاران کران.

 

ئەو کۆرسە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و لەکۆتا رۆژیشدا بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەشی خوێندکارانی کەرکوک کرا و هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز نرخێندرا.

 

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە پێشکەشکردن و وتنەوەی کۆرس و وانەی زانستی بە خوێندکاران لە سەرجەم پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا، بە ئامانجی خزمەتکردنی خوێندکار و ڕێکخستنی چالاکی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی توانای هزری خوێندکار بەهێزتر بکرێت. 

زیاتر