پرۆژەکانی هاوینی خوێندکاران بەردەوامیان هەیە و بە هەماهەنگی نێوان هەریەکە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین، یەکەم ڕۆژی کۆرسی "چۆن توێژینەوەیەکی زانستی ئاستبەرز بنووسین ؟ بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەچوونی ئەم کۆرسانە لە چوارچێوەی کار و چالاکی و پرۆژەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانە لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگە و ناوەندەکانی خوێندندا، هەربۆیە خوێندکارانیش بە گەرمی پێشوازیی لەو چالاکییانە دەکەن و بۆ کەڵەکبوونی زانیارییەکانیان و پڕکردنەوەی کاتەکانیان بە دروستی و بە وانەی زانستی، بەشداریی تێدا دەکەن.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە درێژەدان بە کار و چالاکییەکانی خوێندکاران بەپێی کاتی گونجاو، بە مانایاکی دیکە لەکاتی پشووەکانی هاویندا جۆرێک لە کار و چالاکی پێشکەشی خوێندکاران دەکات و لەکاتی وەرزی خوێندنیشدا خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەی سیستماتیک و جیاوازتر پێشکەشی خوێندکارانی کوردستان دەکات.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...