بەڕێز ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی کرد و ئاران غەفور، نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران پێشوازی لێکرد.
لە سەردانەکەیدا جگە لە بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکان، گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دۆخی ئێستای خوێندکاران، جگەلەوەش هۆشیارکردنەوە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان تەوەری سەردانەکە بوو و تێیدا جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی بەردەوامی خوێندکاران کرایەوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی کاریگەر لە بنیاتنانی داهاتووی وڵاتدا بگێڕن.
بەڕێز ڕفعەت عەبدوڵا، هیوای خواست سەرمایەی پڕ شانازیی ڕێکخراوەکە بکەنە داهێنان بۆ بردنەوەی ئایندەی کاری ڕێکخراوەیی.


کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...