کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یادی 50 ساڵەی کردەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە سلێمانی و زۆرێک لە بازنەکانی دیکەی لە شار و شارۆچکەکان ئاهەنگی بەڕێوەچوونی ئەو یادەیان گێڕا.
لە هەولێر کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵە پیرۆزکرا و زۆرێک لە میوانانی حزبی و حکومی سەردانی ئەو بازنەیەیان کرد و یادەکەیان لەگەڵ ستافە ماندوونەناسەکە کردەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڵێنی داوە هەردەم خزمەتی خوێندن و زانستی و خوێندکار بکات لەهەر سێکتەرێکی خوێندندا بێت (خوێندنی باڵا و پەرورەردە)، هەربۆیە مەبەستیانە لەدوای 50 ساڵ لە لەدایکبوونی ئەم ڕێخکراوە دێرینە، بەکاری گەورەتر و باشترەوە لە مەیدانی زانستو فێربووندا خزمەت بکەن.

نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ دوو بەشداریی گرنگ سەردانی لوبنانی کرد...
لە کۆیە وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بەڕێوەچوو...
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...