لە بانگەوازێکی نیشتمانیدا زانکۆی ڕاپەڕین ئامێزی بۆ هەموو کوردان کردەوە و کەمپینی هاوکاری و پشتیوانی بۆ ڕۆژاڤا ڕاگەیاند، هاونیشتمانیان و خوێندکارانی ئەو دەڤەرەش بەدەم ئەو بانگەوازەوە چوون و بەشدارییان کرد.
لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و (Channel 8)، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا ڕاگەیاند.
زانکۆی ڕاپەڕین وەک ناوەندێکی زانستی و نیشتمانیی، بە هاوبەشی و سپۆنسەریی میدیایی (Channel 8) و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، کەمپینە فراوانەکەی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژاڤای کوردستان دەستپێکرد.

سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...