کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی بەستەرێکەوە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا وەک پاڵپشتییەک بۆ کوردانی ڕۆژاڤا ڕاگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا هاونیشتمانییان و خوێندکاران زیاتر لە پێنج هەزار واژۆیان کۆکردەوە.
لە ژێر دروشمی (پشتیوانی ڕۆژاڤا) کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، ناوەندە زانستییە پەروەردەییەکان)ی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد، خۆشبەختانە خوێندکاران بەشێوەیەکی بەرفراوان بەدەم ئەو بانگەوازە نیشتمانییەوە چوون و بە واژۆیەک کوردپەروەری خۆیان بەرانبەر خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا بەهێزتر کرد.
ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە:
پەیامی یەکڕیزی: نیشاندانی هاوسۆزیی خوێندکاران و ئەکادیمیستانی
باشوور بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژاڤا.
بانگەوازی نێودەوڵەتی: گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی بە ڕێکخراوە
نێودەوڵەتییەکان و ناوەندەکانی بڕیار بۆ پاراستنی مافە ڕەواکانی کورد.
فشاری مەدەنی: بەکارهێنانی کەرەستە مەدەنییەکان بۆ ڕاگرتنی
هەر پیلانێک کە دژی کورد لە هەرشوێنێکی جیهان بەتایبەت لە ڕۆژاڤای کوردستان دەگێڕدرێت.
تۆش بەشداربە; واژۆکانی ئێوە بەڵێنی وەفادارییە بۆ
خاک، خوێنی شەهیدان و دواڕۆژی نەتەوەکەمان.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...