کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لە ئەرکە نیشتمانی و زانستییەکانی، لەکارێکی دیکەدا هەڵمەتی پاکژکردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدا و پرۆسەکەی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.
ڕۆژی دووشەممە 12/1/2025 کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕاگڕایەتی، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کەمپەسی زانکۆ لە هەڵمەتێکی فراواندا پاکژرایەوە.
ئەم هەنگاوەی کۆمەڵەی خوێندکاران گوزارشتە لە بەرپرسیارێتیان بەرانبەر بەو ژینگەیەی تێیدا دەخوێنن و فێردەبن، بۆ ئەوەی هەمووان بەبێ جیاوازی بەشداربن لە پاکژڕاگرتنی ناوەندەکانی خوێندن و ئەو شوێنانەی تێیدا فێری زانست و زانیاریی دەبن.
یەکەمجار نییە کۆمەڵەی خوێندکاران هەڵمەتی بەرفراوانی پاکژکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردووشدا بە بەشداریی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ڕاگر و خوێندکاران، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنیان لە زانکۆی سلێمانی پاکژکردەوە.
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...