لە ئیڤێنتی "داهێنەرانی ئایندە" وەبەرهێنەر (محەمەد نەجم) پشتگیریی دارایی بۆ پڕۆژەی دیجیتاڵیی (چاتی ئێمە) ڕاگەیاند
لە ئیڤێنتی "داهێنەرانی ئایندە" کە ڕۆژی 7/1/2026 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وەبەرهێنەر (محەمەد نەجم) پشتگیریی دارایی خۆی بۆ پڕۆژەی دیجیتاڵیی (چاتی ئێمە) ڕاگەیاند.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن خوێندکار (زامۆ ڕزگار) گەشەی پێدراوە کە لە زانکۆی "نانکای" لە وڵاتی چین دەخوێنێت، پڕۆژەکە هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی ئەزموونە پێشکەوتووەکانی تەکنۆلۆجیای وڵاتانی چین و ئەڵمانیا بۆ ناوخۆی کوردستان و عێراق، بە ئامانجی دروستکردنی سیستمێکی دیجیتاڵیی سەربەخۆ.
لە هۆتێل ڕۆتانا لە پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە زانکۆکانی جیهان- سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، یەکێک لە گەورەترین ئیڤێنتەکانی بۆ خوێندکاران ئەنجامدا.
لەو ئیڤێنتەدا زۆرێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی بەشدارییان کرد و پرۆژە و داهێنانی خۆیان بۆ ئامادەبوون نمایش کرد.


سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان زێڕینتر کرد...
لە کۆمەڵەی خوێندکاران بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا...