بەهاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکاران و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، هەڵمەتی پاکژکردنەوەی ژینگەی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا.
لەڕۆژی 22/12/2025 بەهاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی سلێمانی، بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشداربوون لە پاکژکردنەوەی ژینگەی هەردوو کەمپی نوێ و ناوشاری زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم بەش و کۆلێج و تەواوی زانکۆی سلێمانی پاکژ کرایەوە.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەردەوامە لەکار و چالاکییەکانی، مەبەستیەتی بەشێوەیەکی بەرفراوان سوودی زیاتر بە سەرجەم سێکتەرەکانی خوێندن بگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستە بە باشیان زانی لەم ڕۆژەدا هەڵمەتێکی گەورە بۆ پاکژکردنەوەی زانکۆی سلێمانی ڕابگەینن و هەموو ئەو میکانیزمانەی پێویستبوون بۆ پرۆسەکە بەشێوەیەکی گونجاو فەراهەمی کردن و شانبەشانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، هەموو پنتێكی زانکۆی سلێمانی پاکژکرایەوە.
لەو هەڵمەتەدا د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ سلێمانی بەشداریی پاکژکرنەوەی زانکۆی کرد و بە ئەمەکەوە لەو دەستپێشخەریەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی ڕووانی، سوپاسی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد و ئەو هەڵمەتەی وەک پەیامێک بۆ پاکژ ڕاگرتنی ژینگە و کۆمەڵگە ناوزەد کرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەوان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی ئەم هەڵمەتەیان کردووە و بەردەوامیی دەبێت، جگەلەوەش هەموو کۆلێجەکان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی تیمی تایبەت بە خۆیان دەبێت بۆ کاری لەو جۆرە، بۆ ئەوەی بەردەوام زانکۆ بە پاکژیی بمێنێتەوە".


تیمە تەندروستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بە بێبەرانبەر پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن...
بەڕێوەچوونی کۆرسێکی دیپلۆماسی لە ئۆفیسی كۆمەڵەی خوێندكاران...
سەرجەم پێداویستییەکانی کەمپینەکەی زانکۆی ڕاپەڕین ڕەوانەی ڕۆژاڤا کران...
خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...